English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگه‌یندراوێك له‌ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار
2020-03-11 [08:53 AM]

ZNA- هەولێر



زۆربه‌ی شوێنه‌كانی گه‌شتوگوزار له‌ هه‌رێمی كوردستان  داده‌خرێن

بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پارێزگاری كردن له‌ سه‌لامه‌تی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان  له‌ ژێر رۆشنایی بڕیاره‌كانی دواكۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ دا:
1-  داخستنی سه‌رجه‌م هاوینه‌هه‌واره‌كان و پرۆژه‌ گه‌شتیارییه‌كان.
2-  داخستنی سه‌رجه‌م كافترییه‌كان.
3-  راگرتنی دانیشتن و خواردن له‌ خواردنگه‌ خێراكان ( ته‌نیا سه‌فه‌ری رێگه‌ پیدراوه‌).
4-  داخستنی سه‌رجه‌م  چێشتخانه‌كانی  1 ئه‌ستێره‌ و  2 ئه‌ستێره‌.
5-  سەرجەم به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گشتی گه‌شتوگوزار  و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان لە شار و شارۆچكه‌كان ئه‌م بڕیارانه‌ به‌ هاوكاری یه‌كه‌ كارگێرییه‌كان  جیبه‌جێ ده‌كه‌ن و چاودێری شوێنه‌كان ده‌كه‌ن بۆ پابه‌ند بوونیان.
6_ ئەم بڕیارانە لە ١٢ی ئازار تاکو ١ی نیسانی 2020 کاریان پێ دەکرێ.

ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان





ئەم هەواڵە 1210جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad