English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یونامی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی بنكه‌ی تاجی ده‌كات و داوای ئه‌وپه‌ڕی دانبه‌خۆداگرتنیش ده‌كات
2020-03-12 [10:08 AM]

ZNA - هەولێر


لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، تێیدا نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) هێرشه‌كه‌‌ی ئه‌مدواییه‌ی بنكه‌ی تاجی ئیدانه‌ ده‌كات كه‌ بووه‌ مایه‌ی كوشتن و برینداربوون له‌ ریزه‌كانی "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕ دژی داعش"دا.  

راگەیەنراوەکە وتی، ئه‌م‌ هێرشه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ن بۆ سه‌ر وڵات و نیشانده‌ری ئه‌وه‌شن كه‌ مه‌ترسیی كاره‌ دزێوه‌كانی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان هێشتا هه‌ر  مایه‌ی نیگه‌رانین.

ئاماژەی بەوەدا، به‌ده‌ر له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆیان بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریش، ئه‌م هێرشانه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی لادانی سه‌رنجیش له‌سه‌ر كاره‌ ناوخۆییه‌ به‌په‌له‌ نیوه‌چڵه‌كان. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش كه‌ عیراق ببێته‌ شوێنێك بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌نه‌وه‌ و شه‌ڕه‌ ده‌ركییه‌كان پێویسته‌ بكه‌وێته‌ هه‌ره‌ دواوه‌.

یۆنامی روونی کردەوە، ئه‌وپه‌ڕی دانبه‌خۆداگرتنی هه‌موو لایه‌نه‌كان تاكه‌ رێگه‌ی به‌ره‌وپێشچوونه‌. حكومه‌تی عیراقیش پێویسته‌ هه‌موو توانای خۆی بۆ به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران بخاته‌كار و له‌ داهاتووشدا پێش به‌م جۆره‌ هێرشانه‌ بگرێت.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووكان سه‌رخۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانییان و وڵاته‌كانیان ده‌كات و هیوای هه‌رچی زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.

شەوی رابردوو هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی تاجی، دوو سەربازی ئەمریکی و بەریتانییەک کوژران و زیاتر لە 11 کەسی دیکە برینداربوون.





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad