English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین... ژنێکی تەمەن ١٠٣ ساڵ لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بووەتەوە
2020-03-12 [12:34 PM]

ZNA - هەولێر


ژنێکی چینی تەمەن ١٠٣ ساڵ کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوو، چاک بووەوە و لە ١٠ ئەم مانگە نەخۆشخانەی لییوانی تایبەت بە زانکۆی زانستی هواچینگی شاری وهانی بەجێهێشتووە، دوای ئەوەی بەتەواوی لە نەخۆشییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بووەوە.

چۆ وی بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییە پەتاکانی نەخۆشخانەی لییوان وتی، ئەو پیرێژنە لە یەکی ئازار گەیشتە نەخۆشخانەکە، نیشانەکانی ڤایرۆسەکەی لەسەر دەرکەوتبوو و تووشی هەوکردنی سینگی ببوو، لە رووی تەمەنەوە گەورەترین نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو کە لە ئێستادا چارەسەر لە نەخۆشخانەکە وەردەگرن.

باسی لەوەش کرد، ئەو ژنە بەتەمەنە لەکاتی هاتنی بۆ نەخۆشخانەکە لە حاڵەتێکی زۆر نالەبار بوو، بەشێوەیەک بەدەست چەند نەخۆشییەکی دیکە دەیناڵاند، بەهیچ شێوەیەک خزمەتکردنی خۆی نەبوو و توانای پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیکەشی نەبوو.

ئاماژەی بەوە کرد، ئەو پیرێژنە چارەسەری تەواوی پزیشکی باوی چینی و بزیشکی رۆژئاوایی وەرگرت و وتیشی، لەکاتی چارەسەرکردنی هەوکردنی سییەکانی كە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تووشی ببوو، گرنگیمان بە نەخۆشییەکانی دیکەی دا، دوای وەرگرتنی چارەسەری تەواو و چاودێریکردنییەکی وردی تەندروستی، وای لێهات بەتەواوی چاک بێتەوە و لە ئەنجامدا نەخۆشخانەی بەجێهێشت.

 

rt





ئەم هەواڵە 6523جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad