English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەشەیەکی ئەمریکایی بە هۆی بانگشەی دروست‌كردنی دەرمانی کۆرۆنا دەدرێتە دادگا
2020-03-12 [03:12 AM]

​ZNA - هەولێر


جیم بیکەر، قەشەی ئەمریکایی کە بانگەشەی دروست‌کردنی دەرمانی چارەسەرکردنی نەخۆشیی کۆرۆنای کردبوو، لەسەر داوای داواکاری گشتی دەدرێتە دادگا.

ئەم قەشەیە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی یووتووب لایەنگرانی زۆری هەیە و لە کەناڵی خۆیدا بەرنامەی جۆراوجۆر بۆ میوانەکانی بەڕێوە دەبات، لە یەکێک لەبەرنامەکانیدا کە مانگێک لەمەوبەر بڵاوی کردووەتەوە، تراوێکی تێکەڵاوبە زیوی ناساندووە و گوتوییەتی ئەم تراوە نەخۆشیی کۆرۆنا چارەسەر دەکات.

رێکخراوی چاودێریکردن بەسەر خواردەمەنی و دەرمان لە ئەمریکا و داواکاری گشتیی ئەم وڵاتە رایانگەیاندووە ئەم دەرمانە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە و ئەم قەشەیەش لە لایەن داواکاری گشتییەوە لە دادگای ئەمریکا سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە.





ئەم هەواڵە 5212جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad