English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتیی ئەوروپا هشداریی دایە یۆنان
2020-03-12 [05:27 AM]

​ZNA - هەولێر


لە سەروبەندی سەردانی بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئەسینای پایتەختی یۆنان بە مەبەستی دانوستان لەبارەی قەیرانی ئەو پەناخوازانەی لە تورکیاوە روویان کردووەتە سنوورەکانی ئەم ولاتە، یەکێتیی ئەوروپا داوای لە یۆنان کرد مافی پەناخوازان لەبەرچاو بگرێت.  

ئیلوا یوهانسون کۆمیسێری ئەوروپایی لە کاروباری نێوخۆی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت بەتەمایە سه‌بارەت بە هەواڵەکانی دەست‌بەسەرکردن و لێدانی پەناخوازان بەرلەوەی کە لە یۆنان دەربکرێن، لەگەڵ ئەم وڵاتە دانووستان بکەن.

لەماوەی رابردوودا تورکیا سنوورکانی خۆی بەسەر پەنابەراندا بەرەو بولگاریا و یۆنان کردەوە  و هەواڵەکان باس لە دەستبەسەرکرانی دەیان پەناخوازی ئێرانی، سووریا و وڵاتانی دیکە دەکەن و دەڵێن لە سنوورەکانی یۆنان تێکهەڵچوونی توند لە نێوان پەناخوازن و پۆلیسی ئەم وڵاتە روویانداوە.





ئەم هەواڵە 1594جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad