English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قائیمقامی سلێمانی: له‌كۆگاكان بڕی پێویست خوارده‌مه‌نی عه‌مبار كراوه‌
2020-03-14 [10:43 AM]

ZNA - هەولێر


 

لە راگەیەنراوێکی قایمقامی سلێمانیدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، تێیدا قائیمقامی شارەکە رایده‌گه‌یه‌نیێت، له‌ كۆگاكانی شاری سلێمانی بڕی ته‌واو خوارده‌مه‌نی و پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان عه‌مبار كراوه‌ و ده‌شڵێت: هه‌ر شوێن و كه‌سێك نرخ به‌رز بكاته‌وه‌ روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

لە راگەیەنراوەکە هاتووە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆمپانیاكانی دابه‌شكاری، كه‌ به‌رپرسن له‌ دابینكردنی كاڵاوشمه‌ك بۆ ماركێت و دوكان و بازاڕه‌كان كۆبوه‌وه‌ بۆ چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی خوارده‌مه‌نی و ئه‌و پێداویستیانه‌ی هاوڵاتیان له‌ دوكان و سۆپه‌رماركێتی گه‌ڕه‌كه‌كان، پێویستیانه‌ و ده‌یكڕن.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی (48) سه‌عات‌ كۆمپانیاكانی دابه‌شكاری ناگرێته‌وه‌ و پێویسته رۆژانه‌  له‌ عه‌مباره‌كانه‌وه كاڵاوشمه‌كه‌كان بۆ بازاڕ و ماركێته‌كان بگوازنه‌وه.

وتیشی:‌‌ به‌شێك له‌ بازرگانه‌كان قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆیان به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی كاڵاوشمه‌ك و پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان، به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخ له‌ هیچ كه‌س و شوێنێك قبوڵ ناكه‌ن، شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، بڕێكی زۆر خوارده‌مه‌نی و ئه‌و پێداویستیانه‌ی رۆژانه‌ هاوڵاتیان به‌كاریده‌هێنن له‌ كۆگاكانی شاری سلێمانی عه‌مبار كراوه‌ و رۆژانه‌ش كاڵاوشمه‌ك ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان بۆیه‌ پێویست به‌ ترس ناكات و هه‌مو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌وڕوه‌وه‌ گرفت دروست نابێت.‌

 





ئەم هەواڵە 2242جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad