English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وڵاتانی عەرەبی یارمەتییەکانیان بۆ هەسەدە زیاتر کردوە میسر رۆلی سەرەکی دەبینێت
2020-03-14 [12:00 PM]

ZNA - هەولێر


 

گۆڤاری ئەلەکترۆنیی ئەنتی وار "AntiWar" ئاشکرای کرد، وڵاتانی عەرەبیی کەنداو یارمەتییەکانی خۆیان بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا زیاتر کردۆتەوە، رێکخەری ئەو یارمەتییانەش میسرە.

گۆڤارەکە کە زمانحاڵی دژبەرانی جەنگ لە ئەمەریکایە بانگەشەی ئەوە دەکات یارمەتیی وڵاتە عەرەبییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات زیاتر بووەتەوە.

باسی لەوەش کرد، وڵاتی میسر ڕۆڵی سەرەکی لە ڕێکخستن و گواستنەوەی ئەو یارمەتییانە لە وڵاتانی عەرەبییەوە بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات دەبینێت.

ئاماژەی بەوە دا، دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە سووریا و دابەزینی یارمەتییەکانی ئەو وڵاتە بۆ کوردەکان، وڵاتانی عەرەبی پشتگیریی خۆیان زیاتر کردووە.

گۆڤارەکە دەڵێت، میسر نووسینگەیێکی سیاسیی بۆ هێزە کوردەکان دامەزراندووە و وێستگەیێکی تەلەفیزیۆنیشی بۆ دابین کردوون.

ئەوەشی خستووەتە روو، هۆکاری یارمەتیی وڵاتانێک وەکوو میسر و وڵاتە عەرەبییەکانی کەنداو بۆ کوردی سووریا دەستوەردانەکانی تورکیا لە لیبیایە و عەرەبەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا بەرەی کوردی لە سووریا بەهێز دەکەن.

 

سەرچاوە: AntiWar





ئەم هەواڵە 1039جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad