English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ دووەم جار سەربازگەی تاجی بە مووشەک بۆردومان کرا
2020-03-14 [12:34 PM]

ZNA - هەولێر


 

سەرچاوەیێکی ئەمنی ڕایگەیاند سەربازگەى تاجى ئەمریکییەکان لە باکوورى بەغدا جارێکی دیکە بەموشەکی کاتیۆشا بۆردومان کرا.

میدل ئیست ئای بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ شەممە، بۆ دووەمجار لە ماوەی هەفتەیێکدا، بە مووشەکی کاتیۆشا، هێرش کرایەسەر بنکەی سەربازی تاجی ئەمریکییەکان و بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق، زیاتر لە 12 مووشەک لە ناو بنکەکەدا کەوتونەتە خوارەوە.

هاوکات، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیان، بەهۆى کەوتنەخوارەوەى مووشەکەکانەوە دوو سەربازى هێزى ئاسمانى عێراق برینداربوون.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، شەوی چوارشەممەی رابردوو لە هێرشێکی مووشەکیدا بۆ سەر سەربازگەکە دوو سەربازی ئەمریکا و سەربازێکی بەریتانی کوژران.

 

 





ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad