English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆڕۆنا ھەڕەشە لە بەرپرسانی ریال و بەرشەلۆنە دەکات 
2020-03-14 [01:50 AM]

ZNA- ھەولێر 


راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن کە پێدەچێت بەشێک لەبەرپرسانی ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووبن . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، ماوریسیۆ گۆمێز جێگری سەرۆکی یانەی فلامینگۆی بەرازیلی کە تووشی کۆڕۆنا بووە ، لەسەرەتای ئەم مانگە چاوی بە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە کەوتووە ، لەوانەشە ڤایرۆسەکەی بۆ ئەوان گواستبێتەوە . 


لەھەواڵەکە ھاتووە ،گۆمێز لە ماوەی رابردوو چاوی کەوتووە بە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاھانە و ھەروەھا خۆسێ سانشێزی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە و جۆنی کالاڤاتی بەرپرس گرێبەستە نێو دەوڵەتیەکانی یانەی شاھانەی بینیووە. 


لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ھەروەھا گۆمێز لە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە چاوی کەوتووە بە ئیریک ئەبیدال و رامۆن بلانیر و فرانگ کاربۆ و جۆردی مۆرا ، ئەمانەش ھەموو بەرپرسن لە بەشی کارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1504جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad