English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گووتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: ئەگەر ھاولاتیان رێنمایەکانی تەندروستی جێبەجێ نەکەن بۆ بلاونەبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆنترۆل دەردەچێت
2020-03-14 [02:50 AM]

ZNA-هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، رۆژانە پشکنینەکان ئەنجام دەدەین تاوەکو ئێستاش ١٠٦٩ کەس پشکنینی بۆ کراو و لە ناویاندا تەنھا ٢٨ کەس ھەلگری ڤایرۆسەکەبوون و ئەوانی تر ھەموویان سەلامەت بوون، ھەر ٢٤ کاژمێرێک جارێک ئامارەکان بۆ ھاولاتیان بلاودەکەینەوە، ئەگەر خەلک خۆی نەپارێزێت و رێنمایەکانی تەندروستی جێبەجێ نەکات دەگاتە ئەو رێژەیەی کە ئێمە پێمان کۆنترۆل نەکرێت.

دکتۆر محەمەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: تا ئێستا ٢٨ حاڵەتی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان تۆمار کراوە، ١ حالەتی مردن ھەبوو لە شاری سلێمانی و ھەروەھا ١ حالەتی چاکبوونەوەش ھەبوو بە تەواوی لە سلێمانی، ئێستا ٢٦ کەس ماونەتەوە ئەوانیش سەرجەمیان لەژێر چاودێربی پزیشکیدان، ئەو ٢٦ کەسەش لە شاری ھەولێر و سلێمانی و ١ حالەتیش لە شاری ھەلەبجەیە، ھەموو توشبوەکان تەندروستیان جێگیرە جگە لە ١ حالەت نەبێت لە ھەولێر تەندروستی تۆزێک نا جێگیرە، ھەروەھا رۆژانە پشکنینەکان ئەنجام دەدەین تاوەکو ئێستاش ١٠٦٩ کەس پشکنینی بۆ کراو و لە ناویاندا تەنھا ٢٨ کەس ھەلگری ڤایرۆسەکەبوون و ئەوانی تر ھەموویان سەلامەت بوون، ھەر ٢٤ کاژمێرێک جارێک ئامارەکان بۆ ھاولاتیان بلاودەکەینەوە، لە رووی کەرەنتینیکردنیشەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٣ ھەزار کەس کەرەنتینە کراوە، تا ٢٤ کاژمێری رابردوو تەنیا ٨٢٧ کەس ماونەتەوە ئەوانی تر ھەموویان دەرچوون.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان گووتی: رێژەیەکی زۆر پێداویستیی پزیشکیمان ئامادەکردووە و لە بەردەستە و خوانەخواستە لە ئەگەری زۆربوونی ژمارەی تووشبوان و لە ئێستا دا ئامادەکاریەکانمان ھەمووی تەواوە، بەلام ئەگەر دووربێت وەکو ولاتی ئیتالیا و ئێرانمان لێبێت وەکو ئەوانیش کەلووپەلی پزیشکی بەشمان ناکات، بۆیە ئێمە زۆری لە رێکارە خۆ پارێزیەکان دەکەین بۆ ئەوەی ئێمەش نەگەینە رۆژێک وەکو ئیتالیا بانگەشەی ئەوەبکەین کە نەخۆشخانەکان و شوێنەکان بەش ناکات، لە ئێستادا کەلووپەل و پێداویستی تەواومان ھەیە.

دکتۆر محەمەد قادر گووتیشی: ئەگەر ھاتوو خەلک خۆی نە پارێزێت و رێنمایەکانی تەندروستی جێبەجێ نەکات دەگاتە ئەو رێژەیەی کە ئێمە پێمان کۆنترۆل نەکرێت، لە ئێستادا تەنیا ئەمە ئەرکی حکومەت نیە دەبێت ھاولاتیانیش ھاوکاری حکومەتبن تاوەکو پێکەوە دەست لەناو دەستی دژی ئەم ڤایرۆسە بجەنگین، چونکە بەشێکی زۆری ئەو خۆ پاراستنە لە سەر ھاولاتیان رادەوەستێت.

ھەروەھا دکتۆر محەمەد ئەوەشی خستەروو، کە ئەگەر قەدەغەی ھاتوچۆ رابگەینرێت ئەوا تۆمارکردنی حالەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٠ ٪‏ نزیک دەبێتەوە، چونکە ھیچ کەسێک بەرکەوتنی راستەوخۆی نابێت لەگەل کەسانی دیکە، تاکەرێگای گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسە تەنھا مرۆڤە ئەگەر ھاتوو لە رێگای مرۆڤەوە کۆنترۆڵ بکرێت ئیدی حالەتی نوێ تۆمارناکرێت بە ھیچ شێوەیەک، ئەو قەدەغەیەی ھاتووچۆ یارمەتیمان دەدات کە دووبارە ئاگاداری باروودۆخەکەبین و ھەلیبسەنگێنین و بەرکەوتنەکانیش سنوورداربێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 6499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad