English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی : کۆرۆنا لە دهۆک نیە
2020-03-14 [10:45 AM]

ZNA ــ هەولێر


ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (١٧)

 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :

1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٣٧٤٢) هاوڵاتین لە (٣٣) شوێنی جیاواز کە لەئێستادا تەنها (١٣٥٢) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢٣٩٠) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە (٤٠٠) لە هەولێر (٢٥) لە سلێمانی (٨٩) لە دهۆك (٣) لە هەلەبجە (٦) لە گەرمیان.

 

2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٢٢٧) پشکنین ئەنجامدرا کە (٢٠٤) لە شاری هەولێر و (١٤)لە شاری سلێمانی و (٩) شاری دهۆك، خۆشبەختانە تا دەرچوونی ئەم ڕاگەیاندراوە سەرجەنمیان نێگەتیڤ بوون و هیچ تووشبوێکی نوێ تۆمار نەکرا. 

 

3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (٢٨) تووشبووە،  لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ وەزارەتی ناوەخۆ و سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان ئەمڕۆ لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 

 

      وەزارەتی تەندروستی    .        

حکومەتی هەرێمی کوردستان 

     ١٤ی ئازاری٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad