English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاووڵاتییەک خانووی ماڵەکەی دەبەخشێتە وەزارەتی تەندروستی
2020-03-15 [07:19 AM]

ZNA-هەولێر


هاووڵاتییەك به‌ناوی هیوا حوسێن خانووی ماڵەکەی دەبەخشێتە وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەوەی بکرێتە نەخۆشخانە.

هاووڵاتییەکی دەڤەری باڵەکایەتی بەناوی (هیوا حوسێن) خانووی ماڵەکەی دەبەخشێتە وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەوەی بکرێتە نەخۆشخانە، لە پەیامێکیشیدا بۆ وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لەپێناو خزمەتی زیاتری کەرتی تەندروستی لە دەڤەرەکەم ئامادەم بینایی ماڵەکەم ببەخشمە هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە، ئەگەر لە ڕۆژانی داهاتوو پێویست بێت.

هاووڵاتییەکە دانیشتووی قەزای چۆمانە و وەک خۆی دەڵێت: خانووەکەم جێگای 40 تەختی نەخۆشی تێدا دەبێتەوە، جگە لە شوێنی حەوانەوەی کارمەندانی تەندروستی، وەک پاڵپشتییەک بۆ حکوومەتی هەرێم و کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان وەک خەمخۆرێک ئامادەم خانووەکەم بکەمە شوێنی چارەسەری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تا ئەو کاتەی ئەو پەتایە بنبڕ دەبێت، ئەمەش وەک هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان کەخۆشبەختانە خەڵکانێک دڵسۆزانە هەستاون بەدروستکردنی نەخۆشخانە بۆ هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە.

هەرچەندە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنووری قەزاکانی ( سۆران، چۆمان، مێرگەسۆر، ڕواندز) تۆمار نەکراوە، بەڵام وەک ئامادەکارییەک ئەو هاووڵاتییە ئامادەیە خانووەکەی بکرێتە شوێنی چارەسەری، ئەگەر لە داهاتوو حاڵەتی کۆڕۆنا لە ناوچەکە تۆمار بکرێن.





ئەم هەواڵە 3040جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad