English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی جیهانی: كێشانی نێرگه‌له‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاد ده‌كات
2020-03-15 [08:46 AM]

ZNA-هەولێر


رێکخراوی تەندروستی جیهانی، بە وەرگرتنی زانیاری لە چینەوە، ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە زۆرترین مەترسییان لەسەرە کاتێک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.

هەر جۆرێکی تووتن زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە بەتایبەت کاریگەری لەسەر دڵ و بۆرییەکانی خوێن و سی و بۆرییەکانی هەوا. کۆرۆنای نوێ هاوشێوەی جگەرە و نێرگەلە، هێرشدەکاتە سەر ئەو ئۆرگانانە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە چینەوە پێیان گەیشتووە، ئەو کەسانەی جگەرە و نێرگەلە دەکێشن، نیشانە و کاریگەریی کۆرۆنایان زیاتر لەسەرە.

ئاشکراشیکردووە، ئەو کەسانەی کێشەی سییەکان و دڵیان هەیە، ئەوانەی شەکرە و بەرزی فشاری خوێن و ناخۆشی درێژخایەن و شێرپەنجەیان هەیە، بە رێژەیەکی زۆر زیاتر بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تووتن دەبێتە هۆی هەڵئاوسان و تەسکبوونەوەی کونیلەکانی هەوا کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی توانای سییەکان بۆ وەرگرتنی ئۆکسجین و دەرکردنی کاربۆدایۆکساید ئەمەش ئەو ئامانجەیە کە کۆرۆنا خۆی دەیەوێت پێی بگات.

 





ئەم هەواڵە 6352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad