English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوا لەپەرلەمانی عێراق دەكرێت باری نائاسایی لە وڵاتدا رابگەیێنێت
2020-03-15 [09:22 AM]

​ZNA – هەولێر


لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق داوا دەكات بۆ ماوەیەكی دیاریكراو باری نائاسایی لە وڵاتدا رابگەیێنرێت و دامەزراوە حكومی و ئەهلییەكانیش دابخرێن.

لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، "لە چوارچێوەی رێكارەكانی پاراستنی وڵات لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی گرتووەتەوە، داوا لە حكومەت و شانەی قەیرانەكان دەكەین كە بە فەرمانی دیوانیی ژمارە 55 بۆ ساڵی 2020 پێكهێندراوە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو باری نائاسایی لە وڵاتدا رابگەیێنرێت".

هەروەها لە راگەیێنراوەكەدا ئاماژە بەوە کراوە، لیژنەی تەندروستی و ژینگە داوای داخستنی دامەزراوە حكومی و ئەهلییەكانی لە وڵات كردووە، بۆ ئەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی دەوڵەت بەپێی توانا بەردەستەكان بتوانن رووبەڕووی ئەو مەترسیە ببنەوە.

دوای تۆماركردنی 110 تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقەوە، وەكو رێكارێك بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژمارەیەك پارێزگا لە عێراق قەدەغەی هاتووچۆیان راگەیاند و پارێزگای میسانیش 7 ڕۆژ پشووی راگەیاند.

 





ئەم هەواڵە 4186جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad