English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە داوای نازناوی لالیگا دەکات 
2020-03-15 [12:21 PM]

ZNA- ھەولێر 


راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن کە یانەی بەرشەلۆنە داواکارییەک ئامادە دەکات بۆ ئەوەی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگای پێ ببەخشرێت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، لە ئێستادا وڵاتی ئیسپانیا ھاوشێوەی وڵاتانی دیکە بە ھۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سڕبوونێکی تەواو دایە و ئەستەمەی خولی لالیگای ئەم ساڵیش تەواو بکرێت. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەشێک لە بەرپرسانی خولی ئیسپانی لەگەڵ ئەوەن ئەنجامەکانی ئەم ساڵ ھەڵبوەشێتەوە و نازناوەکە بە ھیچ یانەیەک نەدرێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە داوا دەکەن نازناوەکە بە یانەی بەرشەلۆنە بدرێت ، چونکە لە ئێستادا لە پێشەنگی لالیگا دێت و قۆناغی یەکەمیش ھەر لە پلەی یەکەم بوو و لە ٧٠% یارییەکانی ئەم وەرزە کۆتایی ھاتووە ، لەبەر ئەمە خۆیان پێ شایەنی نازناوەکەیە، بەڵام بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید بە توندی لە دژی ئەم داواکارییەی یانەی بەرشەلۆنە دەوەستنەوە و داوای چارەسەری دیکە دەکەن. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 589جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad