English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند رێنماییەکی دەستشتن بۆئەوەی لە کۆرۆنا پارێزراو بیت
2020-03-15 [02:31 AM]

ZNA ــ هەولێر


تەواوی رێکخراوە تەندروستییە جیهانییەکان رێنمایی خۆپارێزی لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکەنەوە، یەکێک لە گرنگترین رێنماییەکان خاوێنراگرتنی دەستەکان و شتنیەتی بۆ لەناوبردنی هەر بەکتریا و ڤایرۆسێک کە لەسەر دەست دەنیشێت.

هاوکات لەگەڵ زۆر بەکارهێنانی سابون دەستەکان وشک دەبن، مەترسی توشبون بە نەخۆشی ئەکزیما و سەدەف زیاد دەکەن، بۆیە پێویستە لەکاتی دەست شتن ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەیت بۆ ئەوەی لە کۆرۆنا و نەخۆشییەکانی پێست پارێزراو بیت.

یەکەم: دوای شتنی دەستەکانت کرێمی شێدارکەرەوەی پێست بەکاربهێنە.

دوەم: باشترە ئەو سابونانە بەکاربهێنیت کە دەست شێداردەکەنەوە و رێگری دەکەن لەوەی دەست وشک ببێت.

سێیەم: راستەوخۆ دوای شتنی دەستەکانت وشکی بکەرەوە، چونکە مانەوەی ئاو بە دەستەوە دەبێتە هۆی وشکبونی پێست، بەڵام دڵنیابەرەوەی خاولی خۆت بەکاربهێنیت بۆ وشککردنەوەی دەست.

چوارەم: لەکاتی کردنی کاری ماڵەوە دەستکێش لەدەست بکە، چونکە ماددە پاککەرەوەکان دەست وشک دەکات.

پێنجەم: کاتێک سابون بەردەستە جێلی خاوێنکەرەوەی دەست بەکارمەهێنە، چونکە رێژەیەکی زۆر کحولیتێدایە و دەست وشک دەکات و مەترسی توشبون بە ئەکزیما زیاد دەکات.





ئەم هەواڵە 3700جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad