English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج خۆراک لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتپارێزێت
2020-03-15 [03:43 AM]

ZNA ــ هەولێر


بەهۆی ئەوەی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تەواوی نەدۆزراوەتەوە، پێویست دەکات لەگەڵ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی، لەرێگەی خۆراکەوە سیستمی بەرگری جەستە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهێزبکەیت.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری Times of India پێنج خۆراک هەیە کە دژی ڤایرۆسن و سیستمێکی بەرگری بەهێز لەجەستەدا بنیاد دەنێن، دەتوانیت لە ژەمە خۆراکەکانتدا بەکاریان بهێنیت.

یەکەم: سیر
دەوڵەمەندە بە ئاوێتەیەک کە بە "ئالیسین" ناسراوە، ئەو ئاوێتەیە سیستمی بەرگری بەهێزدەکات، دژی ڤایرۆس دەجەنگێت، دەتوانیت رۆژانە دو دەنک سیر بە ئاوی گەرمەوە بخۆیت، یان لە ژەمە خۆراکەکانتدا بەکاریان بهێنیت.

دوەم: دارچینی
جەستە لە هەوکردن دەپارێزیت، دەتوانیت دارچینی لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکەیت بەدرێژایی شەوێک دایبنێیت، بۆ بەیانیەکەی بیخۆیت، سودی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت.

سێیەم: ماست
هەوکردنی جەستە کەمدەکاتەوە کە هۆکارەکەی ڤایرۆس بوە، هەروەها رێگەیەکی زۆر باشە بۆئەوەی سیستمی بەرگری جەستە بەهێزبکەیت بەتایبەتی لە جەستەی منداڵدا.

چوارەم: قارچک
دژە ڤایرۆس و بەکتریایە، سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات.

پێنجەم: بەلەک
لە کۆندا چینیەکان زۆر بەکاریان دەهێنا، بۆ چارەسەری زۆر نەخۆشی، بەتایبەتی بۆ چارەسەری کۆکە، هەوکردنی قورگ، دژی نەخۆشییە ڤایرۆسیەکانە.





ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad