English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە ئەم یاریزانانەی دەوێت 
2020-03-15 [02:43 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنە سەرەڕای ئەوەی لە ئێستادا سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکان راگرتووە ، بەڵام پلانی ھەیە لە ھاوینی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێک مۆربکات . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، یانەی بەرشەلۆنە ماوەی وەستانی چالاکییە وەرزشییەکان دەقۆزێتەوە بۆ ئەوەی کار لە سەر ھێنانی چواری یاریزانی دیکە بکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە لە ماوەی گواستنەوەی داھاتوو چوار یاریزان لە دڵی بەرگری و چەپی بەرگری و یاریزانێکی ناوەڕاست و ھێرشبەرێک بھێنێتە ریزەکانی . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بیر لەوە دەکەنەوە لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە ساموێل ئۆمتیتی و چەند یاریزانێکی دیکە بفرۆشن . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4606جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad