English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەستانی هاتووچۆ بۆ ماوەی هەفتەیەک لە بەغدا دەست پێدەکات
شەقامەکانی بەغدا/ ئەرشیڤ
2020-03-15 [07:29 AM]

​ZNA - هەولێر


لیژنەی قەیرانەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممە ١٥ی ئازار بە سەرۆکایەتیی عادل عەبدولمەهدی راگرتنی هاتوچۆی لە بەغدا بۆ ماوەی یەک هەفتە پەسند کرد.

لە کۆبوونەوەکە دا کە بە سەرپەرشتیی وەزیرانی تەندروستی، دارایی، پێوەندییەکان، پارێزگاری بەغدا، رێکخراوی جیهانیی تەندروستی، سەرۆکی رێکخراوی خاڵە سنوورییەکان، پزیشکان و راگەیاندنکاران بەڕێوەچوو، سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی هەنگاوەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگە بۆ پێشگری‌کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێگەی پێشگیری کردنی گفتوگۆ کرا.  

لە کۆتایی کۆبوونەوەکە‌دا بڕیار درا، لە شەوی سێشەممەی داهاتوو ١٧ی ئازار هەتا ٢٤ی ئەم مانگە، بۆ ماوەی هەفتەیەک لە بەغدا هاتوچۆ رابگیرێت و تەنیا هێنانی شتومەک و جووڵانەوەی هێزە ئەمنییەکان و کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی و راگەیاندنکاران رێگەی هاتوچۆکرنی سنوورداریان  پێ‌دەدرێت.

 

 

 





ئەم هەواڵە 4672جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad