English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی سلێمانی: سێ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە
2020-03-15 [11:18 AM]

ZNA ــ هەولێر



بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی راگەیاند، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە و گەڕێندرانەوە بۆ ماڵی خۆیان.

 

دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی راگەیاند، "ئەوانەی چاکبوونەتەوە دوو کوڕ و کچێکن، کوڕێکیان خزمی مامۆستا ئایینییەکەیە و کچەکەش کچی بانگبێژەکەیە و کوڕەکەی دیکەش هاونیشتمانییەکی دیکەیە".

 

پێشتر کەسێکی دیکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکببوویەوە، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان چاکبوونەتەوە چوار کەسن و هەمووشیان لە سلێمانین.

 

بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان 34 تووشبووە، لەنێویاندا کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بەتەواوی چاکبووەتەوە. 

 





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad