English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک مسعود بارزانی لە یادی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە
2020-03-16 [05:58 AM]

ZNA_ هەولێر



لە ساڵڕۆژی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجەی شەهید، سەرۆک مسعود بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی

" كیمیابارانكردنی هەڵەبجە درێژەپێدەری ئەو زنجیرە تاوان و كارەساتانە بوو كە دوژمن بۆ تواندنەوە و سڕینەوە دەرهەق گەلی كوردستان ئەنجامی دا. بەهۆی قوربانیدان و مەزلوومیەتی هەڵەبجەی شەهیدەوە جیهان زیاتر لە ئێش و ئازاری گەلی كوردستان تێگەییشت.

 كیمیابارانكردنی هەڵەبجە برینێكی قووڵە لەسەر جەستەی گەلی كوردستان و هەرگیز لەبیر ناكرێت. مافی گەلی كوردستانە داوای قەرەبوو لە دەوڵەتی عێراق بكات. پێویستیشە چیتر حكوومەتی عێراق ئەمە پشتگوێ نەخات و قەرەبووی كیمیاباران و ئەنفال بكات.

نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی."





ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad