English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر لەسەر دەنگۆی کەوتنی کەسێک لەسەر شەقام بەھۆی کۆرۆناوە ڕوونکردنەوە دەدات
2020-03-16 [09:52 AM]

ZNA-هەولێر



وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر تایبەت بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند، ڤیدۆی کەوتنی کەسێک لەسەر شەقام بەھۆی کۆرۆناوە دورە لە ڕاستییەوە.

رائید، ھۆگر عەزیز وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: دوو کەس دەستگیر کراون کە دەنگۆی مردنی پیاوێکیان بەھۆی کۆرۆنا بڵاوکردبووەوە لە کاتێکدا کەسەکە بەھۆی نەخۆشی لەھۆش خۆی چوو بوو.

وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر گووتیشی: دوای ئەوەی ڤیدیۆیەک لە ئەکاونتێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکرایەوە، کە گوایە کەسێک بە ھۆی پەتای (کۆرۆنا) لە ناو کۆڵانێک کەتووە و کەس ناچێ بەلایەوە، تیمێکی لێکۆڵینەوە لە پۆلیسی ھەولێر بەدواداچوونی وردی کرد و دەرکەوت کەوا ئەو کەسەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێ، نەخۆشییەکی ئاسایی ھەبووە و لەو کاتەدا لەوێ بووراوەتەوە و پەیوەندی بە (کۆرۆنا)ـوە نەبووە.

ھەوەھا ئەوەشی روونکردەوە، کە ئەو دوو کەسەش کە ڤیدیۆکەیان بڵاوکردۆتەوە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (٢٤٠) لە یاسای سزادان، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون و رەوانەی دادگا کراون.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1357جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad