English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە
2020-03-16 [05:17 AM]

ZNA ــ هەولێر


بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە. 

 

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، دۆخی تەندروستی تووشبووانی دیکەش بەرەو باشییە و ئامانجیان ئەوەیە لە نزیکترین کاتدا هەموو تووشبووان چاکببنەوە و بیاننێرنەوە ماڵەوە.

 

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رێنمایی بۆ چاکبووانی کۆرۆنا هەیە و دەڵێت، رێنمایی تایبەتمان داوەتە ئەوانەی چاکبوونەتەوە لە کۆرۆنا، نابێت بۆ ماوەی 14 رۆژ کەس سەردانیان بکات.

 

لە هەرێمی کوردستان 34 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، نۆ کەسیان چاکبوونەتەوە و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

بۆ رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان قەدەخەی هاتووچۆ راگەیێندراوە، حکومەت و وەزارەتی تەندروستیی داوا لە هاونیشتمانییان دەکەن پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن تاوەکو لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە پارێزراو بن. لە کاتی پێویستیشدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 122 بکەن. 

 





ئەم هەواڵە 7018جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad