English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەوێنە... لە سلێمانی بەهۆی پابەندنەبوون بەخۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا كارگه‌یەکی شیرنی دادەخرێت
2020-03-16 [03:21 AM]

ZNA - هەولێر


 

لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌ی شیرینی ئێرانی لیره‌ی داخست.

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی لیژنه‌ی دو كارگه‌ی شیرینی لیره‌ی ئێرانی داده‌خات.

وتی: به‌بڕیاری ژوری ئۆپراسیۆنی دژی ڤایرۆسی كۆرنا، سه‌رجه‌م دوكان و بازاڕه‌كان له‌شاری سلێمانی داخراوه‌ ته‌نها چه‌ند شوێنێك نه‌بێت كه‌ئه‌وانیش به‌شێ،ه‌ی دلیڤه‌ری رێگه‌ی كاركردنیان پێدراوه‌، به‌ڵام كارگه‌ی شیرینی لیره‌ هه‌ستاوه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی و فرۆشتنی شیرینی.

وتیشی: كارگه‌ی شیرینی لیره‌ پابه‌ندی هیچ یه‌كێك له‌ مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان نه‌بوه‌ له‌ شوێنه‌كه‌یدا، هێلكه‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوی له‌ دروستكردنی شیرینیه‌كاندا به‌كارهێنانه‌وه‌ هه‌روه‌ها شوێنی فرۆشتنی شیرینیه‌كه‌ی پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان (مشك و جرجی) لێبوه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی كارگه‌ی شیرینی لیره‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 868جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad