English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەیوب عەلی گۆرانییەک لەبارەی کۆرۆناوە بڵاودەکاتەوە
2020-03-16 [05:03 AM]

هەولێر – ZNA


هونەرمەندی گۆرانیبێژ، ئەیوب عەلی گۆرانییەکی لەبارەی پابەندبوون بە رێنماییەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڵاوکردەوە.

 

هونەرمەند گۆرانییەکەی لە ڤیدیۆیەکدا تۆماکردووە و لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە "ھیوادارم ھەموومان بتوانین پابەندبین بە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانەوە بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID -19) ".

 

هەروەها دەلێت " بەڕووخسەتی ھونەرمەند ئومێد جەمال کە ساڵانێک لەمەوبەر ئەم ئاوازەی بۆ داناوم کاک ئەحمەد محەممەدی شاعیر ئەوکات تێکستی گۆرانی رێژنەی نووسی و لە دێڕێکدا دەڵێت (وەرە با لەم سەیرانە بدوێین بە ئازیزانە)، بەڵام بە داخەوە من پێم باشە لەم بارودۆخەی بەھاری ئەمساڵدا جارێ نەرۆین بۆ سەیران و سەردانی شوێنەکان، بۆیە تێکستەکەم دەستکاری کرد".

 

ئەم بەرهەمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشێوەیەکی بەرفراون بڵاوکراوەتەوە و دەنگدانەوەی زۆری هەبووە.

 

بۆ بینین و بیستنی گۆرانییەکە ئێرە کلیک بکە





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad