English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرەنسا کۆمپانیای ئەپڵی سزا دا
2020-03-16 [06:35 AM]

​ZNA - هەولێر


فەرەنسا کۆمپانیای ئەپڵی بە هۆی پێشل‌کردنی رێساکانی کێبڕكێی ئازاد بە بڕی ۱.۲ملیار دۆلار سزا دا.

دامەزراوەکانی بەرپرس لە فەرەنسا، رۆژی دووشممە ١٦ ئازار، کۆمپانیای ئەپڵیان بە هۆی رێککەوتنی ژێربەژێر بە ئامانجی بەرز راگرتنی نرخی بەرهەمەکانی بە بڕی۱.۱ ملیار یۆرۆ کەدەکاتە۱.۲ ملیار دۆلار سزا دا.  

ئەمە بەرزترین رێژەی سزادانە کە لەلایەن ئاژانسی چاودێری‌کردن بەسەر کێبڕکێی ئازاد لە فەرەنساوه ئەنجام دەدرێت.

ئاژانسەکە بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، کۆمپانیای ئەپڵ لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی گەورەی فرۆشیاری بەرهەمەکانی رێک‌کەوتبوون ئایپاد و بەرهەمەکانی دیکەی ئەپڵ بەو نرخه بفرۆشن کە ئەپڵ دیاریی کردبوو.

کۆمپایای ئەپڵ لە راگەیەنراوێکدا وێرای بە داخ بوون لەم کارە، بەرگریی لە شێوەی چالاکیی خۆی کرد و رایگەیاند: " وەبەرهێنان و کاری نوێی ئەم کۆمپانیایە زیاتر لە ٢٤٠ هەزار دەرفەتی کاری لە فەرەنسا خوڵاندووە."

دوو کۆمپانیای فرۆشیاری بەرهەمەکانی ئەپڵ بە ناوەکانی "تاک‌دیتا" و " ئینگرام میکرۆ"ش لە سەریەک بە ١٣٩ ملیۆن یۆرۆ سزا دراون.

 

 





ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad