English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەگومانی تووشبوونیان بە کۆڤید١٩، وەزیری بەرگری ئەمەریكا و جێگرەكەی گۆشەگیر کران
2020-03-16 [06:54 AM]

ZNA - هەولێر


 

وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا "پێنتاگۆن" كەرەنتینەكردنی هەریەك لە مارك ئیسپەر، وەزیری بەرگری و جێگرەكەی بەهۆی گومانی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكادا هاتووە، دوای شتڕاستكردنەوەی 36 حاڵەتی تووشبوون لەناو كارمەندانی وەزارەتەكە، هەریەك لە ئیسپەر و جێگرەكەی كەرەنتینە كراون.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێیتید پرێس، ئەمڕۆ ئەمەریكا بۆ یەكەم جار دژە ڤایرۆسی كۆرۆنای تاقیكردەوە.

هەر ئەمڕۆش مایك پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دژایەتی وڵاتەكەی بۆ ئەو تۆمەتانەی چین راگەیاند، كە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاراستەی واشنتن دەكات





ئەم هەواڵە 1315جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad