English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تیمێكى پزیشكانى پسپۆڕى چین دێنە هەرێمی کوردستان
2020-03-17 [06:34 AM]

ZNA-هەولێر


 

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند تیمێكى پزیشكانی پسپۆڕ له‌ وڵاتى چینه‌وه‌ دێنه‌ هەرێمی كوردستان بۆ پێدانى زانیاریى له‌سه‌ر چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌شى تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

 

د.محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان  راگه‌یاند: "له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و هاوكارییانه‌ى كونسوڵخانه‌ى چین پێشكه‌شى هه‌رێمى ده‌كات بۆ پێشگیریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆڕۆنا، بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ تیمێكى پزیشكانى پسپۆڕ له‌ وڵاتى چینه‌وه‌ بگه‌نه‌ هەرێمی كوردستان، به‌ ئامانجى پێدانى زانیارى به‌ پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى، بۆ چۆنیه‌تى خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ و كۆنترۆڵکردنی".

 

روونیشىكرده‌وه‌: "تیمه‌ پزیشكییه‌كه‌ سه‌رجه‌م پسپۆڕییه‌كانى په‌یوه‌ندار به‌ چاره‌سه‌ریى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌خۆ ده‌گرێت، كه‌ ره‌نگه‌ لە حەفت پزیشك پێکبێن بۆ هه‌ر پسپۆڕییه‌ك له‌وانه‌ش پسپۆڕى بایەلۆجى و هه‌ناو و هه‌ناسه‌دان".

 

ئاماژه‌ى به‌ئه‌وه‌ش كرد" وڵاتى چین ئه‌زموونێكى باشى له‌گه‌ڵ ڤایرۆسى كۆرۆنا په‌یداكردووه‌ بۆیه‌ پزیشكانى چین ده‌توانن یارمه‌تیى راوێژكاریى گرنگ پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ هه‌رێمی کوردستان ئه‌مه‌ش ته‌واوكه‌رى ئه‌و یارمه‌تییه‌ لۆجستییه‌ پزیشكیانه‌یه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌یان پێشكه‌شى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى ده‌كات، له‌ هه‌مووشى گرنگتر بۆ ئه‌م قۆناغه‌ كۆنترۆلكردنى كۆنترۆڵكردنى ڤایرۆسه‌كه‌یه‌".

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad