English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یوێفا ئەمڕۆ بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ لەبارەی یۆرۆی 2020 دەدرێت
2020-03-17 [09:37 AM]

ZNA - ھەولێر


ئه‌مڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لەسەر گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین پێشهاتە وەرزشییەکانی ئەوروپا کۆدەبێتەوە و بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی یارییەکانی یۆرۆی 2020 ده‌دات.

 

سه‌رچاوه‌ رۆژنامەوانیه‌كانی ئه‌وروپا ئاشکرایانکردووە، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە یوێفا بڕیاری دواخرانی یارییەکانی یۆرۆی 2020 بدات، چونکە زۆربەی یانەکان و فیدراسیۆنەکان داوای دواخرانی یارییەکانی ئەم پالەوانێتییە دەکەن، کە لەوانەیە پاڵەوانێتییەکە بۆ هاوینی ساڵی داهاتوو یانیش کۆتایی ئەمساڵ دوابخرێت.

 

بەپێی راپۆرتەکە لە ئەگەری دواخستنی یۆرۆی 2020 فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بەبڕی 275 ملیۆن پاوەند زیانی پێدەگات، بەهۆی ئەو ئامادەکارییانەی لەو وڵاتانەدا کردوویەتی کە بڕیارە یارییەکانی تێدا بکرێن کە ژمارەیان 12 وڵاتە.

 

شایانی باسه‌ کۆبوونەوەی  فیدراسیۆن لە رێگەی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە دەبێت، لەنێوان بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا و بڕیاری كۆتایی بڵاوده‌كرێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad