English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قائیمقامیەتی سلێمانی راگەیەنراوی ژمارە حەوتی بڵاوکردەوە
2020-03-17 [10:57 AM]

ZNA - هەولێر


 

لە راگەیەنراوێکدا کە بە ژمارە حەوت دانراوە و وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، تێیدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە وەڵامی راگەیەندراوێکی ژمارەیەک پارێزەر و چالاکی مەدەنی و رۆژنامەنوسان رایگەیاند: سەرەتا سوپاسی ئەو پەیامە دڵسۆزی و خەمخۆرییان دەکەین کە ئامانج لێی پاراستنی ئاسایشی تەندروسیتی گشتی و رێگریکردنە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، ئەمە بەجۆرێک لە پاڵپشتی دەبینین بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە کە لە ئەستۆماندایە، ئەویش خەمی پارێزگاریکردنە لە تەندرستی گشتی ھاوڵاتیانە.

قایمقامی سلێمانی وتیشی، لێرەوە بۆ رای گشتی رایدەگەیەنینین لە قائیمقامیەتی سلێمانی مۆڵەتی رێگەپێدان بە دەر لەرێنماییەکان بە ھیچ کەس و لایەنێک نەدراوە کە پێچەوانەی قەدەغەی ھاتووچۆ بێت، بەڵکو تەنیا رێگە بەو تیمانە دراوە کە لەم دۆخەدا ئەرکی راپەڕاندنی کارەکانیان پێسپبێردراوە.

ئاماژەی بەوە دا، ھەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە کە قائیمقامیەتی سلێمانی و ھەموو فەرمانگەکانی سلێمانی لەروانگەی ئەو بەرپرسیارییەتییە گەورەیەی کە لە ئەستۆماندایە ھەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان و رێگرییکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراوەتەبەر و ھەنگاوی بۆ نراوە.

داواشی لە ھاوڵاتیانی سلێمانی کرد، بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانەکانیان لە ماڵەکانیان بمێننەوە و پابەندی بڕیاری قەدەغەی ھاتووچۆ بن.





ئەم هەواڵە 1051جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad