English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی ناوخۆ ھۆشداری دەداتە سەرپێچیکاران 
2020-03-17 [11:57 AM]

ZNA- ھەولێر


وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧/٣/٢٠٢٠، بڕیاری نوێی لە بارەی ئەو شۆفێرانە و ئۆتۆمبێلەکانیان دەرکرد کە سەرپێچی بڕیاری قەدەغەی ھاتووچۆ دەکەن.

لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەگەر بۆ جاری یەکەم پێشێلی ھاتووچۆ بکەن، ئەوا ١٠٠ ھەزار دینار سزا دەدرێن، بۆ جاری دووەم بڕی ٣٠٠ ھەزار دینار غەڕامە دەکرێن و ماوەی ٥ رۆژیش ئۆتۆمبێلەکەیان دەستی بەسەردا دەگیرێت.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چەند بڕیارێکی دەرکردووە، کە یەکێک لەوانە قەدەغەی ھاتووچۆیە لەناو شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و ھاتووچۆی نێوان پارێزگاکانیشی راگرتووە.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 703جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad