English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پسپۆری ئابووری: عێراق و ھەرێمی کوردستان لە بەردەم قەیرانێکی سەختدان
2020-03-17 [12:38 PM]

ZNA- ھەولێر


پسپۆرێكی ئابووری رایگه‌یاند: لە ئەگەری بەردەوام بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوت، عێراق و ھەرێمی کوردستان بەرەو قەیرانێکی سەخت ھەنگاو دەنێن.

دانا عبدالعزیز پسپۆری ئابووری به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژیان بەتەواوەتی بڕستی لێبڕاوە لەسەرتاسەری جیھاندا، عێراق و ھەرێمی کوردستانیش بەشێکن لە نەخشەی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیھان ، بەھۆی وەستانی بزاوتی پیشەسازی و بازرگانی و گەشت و گوزار لە جیھاندا نرخی نەوتی خاو بەڕێژەیەکی ترسناک ڕووی لەدابەزینە، کە ئەمە زەنگێکی مەترسیدارە بۆ وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوت ( ئەوانەی بە ڕێژەیەکی زۆر پشت بە داھاتی نەوت دەبەستن) لە نێویاندا عێراق و ھەرێمی کوردستان ، کە زیانەکانی دابەزینی نرخی نەوت لەسەر عێراق و ھەرێم  بەسەدان ملیۆن دۆلار دەخەملێندرێت.

دانا ئاشكراكرد: ھەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی داھات پشتی بە ٣ سەرچاوە بەستووە کە بریتین لە ( بەشە بودجەی بە غدا، فرۆشی نەوتی ھەرێم و داھاتی ناوەخۆ لەسەرجەم سێکتەرەکان) ھەرێم مانگانە پێویستی بە یەک ملیار و سەد  ملیۆن دۆلار ئەمریکی ھەیە بۆ کۆی خەرجییەکانی بە مووچەی فەرمانبەرانیشەوە.

ئه‌و پسپوره‌ ئابووریه‌ دیاریشكرد: لە کاتی ئێستا بەھۆی کۆرۆناوە سەرجەم کارگە و کۆمپانیاکانی کەرتی گشتی و تایبەت لە ھەرێمی کوردستان لە ڕێستدان ، جولەی بازرگانی و گەشت و گوزار بەتەواوی پەکی کەوتووە بە جۆرێک داھاتی نێوخۆی ھەرێم  بۆ ٣٠٪‏ کەمی کردووە، لە سێکتەری نەوت و سامانە سروشتیەکاندا ھەرێم مانگانە ٥٠٠ ملیار دینار بەدەست دێنێت ئەمە جگە لە حەقدەستی کۆمپانیاکانی دەرھێنانی نەوت، ئەمە لە کاتێکدا ئەگەر نرخی نەوت لەسەر ٥٠ دۆلار ھەژمار بکرێت، لە ئەگەری دابزینی نرخی نەوت بۆ ٢٥ دۆلار کە پێشبینی دەکرێت بۆ خوار ئەو ژمارەیەش دابەزێت ئەوا حکومەتی ھەرێم ڕێک نیوەی داھاتی نەوت لەدەست دەدات، وە لەو حاڵەتەدا بەغداش دوچاری ھەمان قەیران دەبێتەوەو ئەگەری ھەیە لەبەشە بوودجەی ھەرێم کە بڕکەی ( ٤٥٤) مڵیاردینارە ، کەمبکاتەوە ئەگەر ھەر بەیەکجاریش نەیبڕێت.

دانا عبدالعزیز گوتی: لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە لەئەگەری بەردەوام بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەردەوامی دابەزینی نرخی نەوت ھەرێمی کوردستان دووچاری قەیرانێکی توند و دژواری ئابووری دەبێتەوە.

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: کێشەی ھەرە گەورەی ھەرێم ئەوەیە کە جگە لە قەرزداری ھیچ بڕە پارەیەکی یەدەگمان نیە بۆ ئەوەی بتوانین لە کاتی قەیراندا سوودی لێ وەرگرین ، ھیوام وایە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر درێژە نە کێشێت و ژیان بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و ئێمە نەکەوینە نێو قەیرانی ترەوە.





ئەم هەواڵە 853جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad