English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند رێگەیەک بۆئەوەی مانەوەت لەماڵەوە نەبێتە هۆی زیادبونی کێش
2020-03-17 [03:20 AM]

ZNA ــ هەولێر


زۆر کەس پێیان وایە مانەوە لە ماڵەوە دەبێتە هۆی زیادبونی کێشی جەستە، بەلام لە راستیدا ئەوە بژادەری کەسەکەیە کە ئایا مانەوەی لە ماڵەوە ببێتە هۆی قەڵەوی یان پەیڕەوی سیستمی خۆراکی تەندروست بکات و پارێزگاری لە کێشی جەستەی بکات.

دکتۆر ئیسرا کەمال شاه، پسپۆڕی بواری خۆراک، لەوبارەیەوە هۆشداری بڵاوکردوەتەوە کە چۆن لەکاتی مانەوەت لە ماڵەوە پارێزگاری لە کێشی جەستە بکەیت بەچەند هەنگاوێک.

یەکەم: لەبەر ئەوەی ئەم ماوەیە هەر لە ماڵەوەین و چونە دەرەوەو چالاكیمان نییە، كەواتە جەستەمان پێویستی بە وزەیەكی كەمتر هەیە، لەبەر ئەوە پێویست ناكات ئێمە 3 ژەم و چەند سوكە ژەمێكیش بخۆین لە رۆژەكەدا، دەتوانیت لەم كاتەدا تەنها دو ژەمە خۆراكی تەندروستت هەبێت بەبێ سوكە ژەم، یان سوكە ژەمێكی تەندروست.

دوەم: هیچ خۆراکێک نەخۆین بە زیایە یا تەنها لەبەرئەوەی كات بەسەر بەرین، لە جیاتی پر كردنەوەی كاتەكانت بە خواردن، پری بكەینەوە بە كتێب خوێندنەوە، وەرگرتنی كۆرسێكی ئۆنلاین، چاكردنی باخەكانمان، یان چالاکی سودبەخش.

سێیەملەگەڵ هەستان لە خەو با كاتژمێری یەكەم تەنها ئاو بخۆینەوە، بۆ ئەوكەسانەی دڵیان تێكەڵدێت بەئاوخواردنەوە لە بەیانیاندا با گوشراوی لیمۆ یان چەند گەڵایەك لە نەعنا بكەنە ئاوەكەو پاشن بیخۆنەوە، لەپاشاندا 20 بۆ 30 خولەك رۆشت لەماڵەکەت، یاخود بەتەنها وەرزشی هەناسەی قوڵ و میدیتەیشن و یۆگا لەگەڵ میوزیكێكی هێمن، دواتر لە دوایدا ئەگەر برسیت بو ژەمێكی تەندروست بخۆ.

چوارەم: ئەم ماوەیە هەلێكی باشە بۆ دابزینی کێش، هەمو ئەوانەی كە لەسەر پلانێكی تایبەتن بۆ دابەزینی كێشیان كە بەوردی لەسەر پلانەكانیان بڕۆن، چونكە كاتێكی باشیان هەیە كە خواردنەكان ئامادەبكەن.

پێنجەمبۆ دایكەكان ئەم ماوەیە هەلێكی زێرین دەبێت بۆ ناساندنی خواردنە تەندروستەكان و سەوزەو میوەكان بە مناڵەكانتان، دەتوانن ببنە رۆڵ مودێلێكی زۆر باش بۆ منداڵەكانتان لە هەڵبژاردنی خواردنی تەندروستدا، چونكە ئەگەر ئەم ماوەیە دایك و باوك هەڵبژاردەی خواردنەكانتان هەڵە بێت و پڕبێت لەخواردنی شیرینی  و بێبەهای خۆراكی، ئەوا زەرەرێك لە جەستەی خۆت و منداڵەكەت دەدەیت بەوەی كە ئەو جۆرە خواردنە دەبێتە هۆی كەم بونەوەی بەرگری لەشی خۆت و منداڵەكەتدا لەشەڕی دژ بە بەكتریا و ڤایرۆسەكاندا.





ئەم هەواڵە 676جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad