ZNA - هەولێر
بەپـێی توێژینەوەیەک لەلایەن شارەزایانی چینی، ئەوانەی خوێنیان لە جۆری A یە زیاتر نەخۆشی کۆرۆنای جۆری Covid-19 دەگرن بەراورد بەوانەی خۆیان لە جۆرێکی دیکەیە.
شارەزایان لە ناوەندی پـزیشکی زانکۆی ووهان گەیشتوونەتە ئەم ئەنجامە لە پاش پـشکنینی تەندروستی بۆ زیاتر لە دوو هەزار کەس لەوانەی تووشی نەخۆشیـیەکە بوون، بە ژن و پـیاو و گەورە و بچوک.
ئەو شارەزایانە بۆیان دەرکەوتووە لە نێو نەخۆشەکاندا ڕێژەی ئەوانەی خوێنیان لە جۆری Aیە زیاترە لەوانەی خوێنیان لە جۆرەکانی دیکەیە و جگە لەوە نەخۆشیـیەکە زۆر بە توندی دەگرن.
بەڵام ئەوانەی خوێنیان لە جۆری O یە ڕێژەی تووشبوون تیایاندا زۆر کەمترە بەرادورد بە جۆرەکانی دیکە.
دەڵێن لە نێو 206 کەس کە لە ووهان بەهۆی ئەم نەخۆشیـیە گیانیان لەدەستداوە، 85 کەسیان خوێنی جۆری A بووە و 52 کەسیان لە جۆری O بووە.
وانگ شینگوان Wang Xinghuan کە سەرپەرشتی توێژینەوەکەی کردووە، دەڵێت پـێویستە زیاتر گرنگی بدرێت بەوانەی تووشی ئەم نەخۆشیـیە دەبن و خوێنەکانیان لە جۆری Aیە.
شارەزاکانی ئەم توێژینەوەیان کردووە، دەشڵێن ئەم زانیاریـیەی بڵاوی دەکەنەوە سوودی بۆ پـزیشکان هەیە.
voa
ئەم هەواڵە 7777جار خوێندراوەتەوە |