English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محمود عوسمان: زەرفی ئەوکات سەرکەوتوو دەبێت کە کێشاکانی عێراق گشتیان چارەسەربکات
2020-03-17 [02:50 AM]

ZNA-هەولێر


سیاسەتمەدارێکی کورد رایگەیاند، ئەگەر  عەدنان زەرفی بتوانێت زاڵبێت بەسەر میلیشیاکان و خۆپێشاندەران ئەو کێشانە چارەسەر بکات کە دۆخی عێراقیان تێک داوە ئەوا سەرکەوتوو دەبێت، ھەوەھا ئەگەر بتوانێت تا رادەیەکی داواکاریەکانی لایەنەکان جیبەجێ بکات دەتوانێت پشتگیریان بە دەست بھێنێت.

دکتۆر مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانە عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای راسپاردنی عەدنان زەرفی لە لایەن سەرۆککۆمارەوە، بە پێی دەستوور لە ماوەی مانگێکدا دەبێت حکومەت پێکبھێنێت، لە دۆخی ئێستای عێراقدا دوو خالی گرینگ ھەیە، یەکێکیان ئەوەیە ئایا دەتوانێت سەیتەرە لەسەر میلیشیاکان بکات و ئەوەی چەکدارە بچنە ژێردەستەی دەولەت، دووەمیشیان ئەوەیە ئەوانەی کە خۆپێشاندەرانیان کوشتووە دەتوانێت دادگایان بکات و دەستگیریان بکات، ئەم دوو خالە لەئێستادا زۆر گرنگە ئەگەر بتوانێت ئەنجامیان بدات زۆر سەرکەوتوو دەبێت، ھەروەھا لایەنی تریش ھەیە کە بە دەست ئەو نین وەکوو ئابووری ئێستا نرخی نەوت لە دابەزیندایەو ئەوانە کێشەی بۆ دروست دەکەن ئەمە جگەلە ھەبوونی کێشەی ھەبوونی ھێزەکانی ئەمریکا.

ئەو ئەندامەی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانە عێراق گووتی: ھیوادارین کە سەرکەوتوو بێت و دۆخی عێراق بەرەو باشتربوون بچێت و عێراق  لەو قەیرانە سیاسیەی ئێستا نەمێنێتەوە و دۆخەکە باشترببێت، ئەوەی من بیستوومە خۆپێشاندەران زۆربەیان لە دژی نین وەکوو ئەوانی تر، نازانین لە داھاتوودا چی دەبێت، چونکە تازە سەرەتایە و لە داھاتوودا دەزانین کە چی پێدەکرێت و دەتوانێت چی بکات ناتوانێت چی بکات. 

دکتۆر مەحموود عوسمان گووتیشی: ھێشتا زووە بۆ بریاردان لەسەر ئەوەی کە چۆن مامەلە لەگەل کوردا دەکات، چونکە لە بنەرەت دا سەر بە حزبی دەعوەیە دواتر بوو بە جەماعەتی عەبادی، ئێستاش لە عەبادی جیابۆتەوە، دەبێت گفتووگۆ لەگەل کورد بکات بۆ رێکەووتن لەسەر مافە دەستووریەکانی کوردستان.

ئەو سیاسەتمەدارەی کورد ئەوەشی روونکردەوە، کە بۆ بەدەست ھێنانی رەزامەندی لایەنەکان دەبێت لەرێگەی گفتووگۆ کردن لەگەلیان و پێدانی مافەکانیان بەدەست دەھێنێت، وەکوو مافەکانی کورد و ھەروەھا داواکاریەکانی سوونە، ئەگەر بتوانێت تا رەدەیەکی زۆر داواکاریەکانیان جیبەجێ بکات دەتوانێت پشتگیری ھەموولایێنەکان بە دەست بھێنێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 850جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad