English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تووشبووێکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا
2020-03-17 [10:47 AM]

ZNA ــ هەولێر


ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (٢١)

 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :

1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٤٣٥٨) هاوڵاتین لە (٣٥) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٧١٨) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢٦٤٠) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٩٣) هاوڵاتی کە (22) لە هەولێر، (57) لە سلێمانی، (5) لە دهۆك ،(9) هەلەبجە.

 

2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٥٦) پشکنین ئەنجامدرا کە (٨٠) لە شاری هەولێر و (٦٢)لە شاری سلێمانی و (١٤) شاری دهۆك، دەرەنجام (١)تووشبووی نوێ تۆمارکرا لە شاری سلێمانی، کە ئافرەتێکی تەمەن ٢٧ ساڵە و هاوڕێی تووشبووێکی دوێنێ یە.

 

3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (٣٨) تووشبووە،  لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (٩) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ وەزارەتی ناوەخۆ و سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 

 

      وەزارەتی تەندروستی    .        

حکومەتی هەرێمی کوردستان 

     ١٧ی ئازاری٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad