English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەدنان زولفی: هەوڵ‌دەدەین کێشەکان لەگەل هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەین
2020-03-17 [09:47 AM]

ZNA-هەولێر


 

سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە یەکەم گوتاریدا رایگەیاند، هەوڵدەدات کێشەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەربکات و پشتیوانیی خۆیشی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەربڕی.
 

عەدنان زورفی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق نێوەڕۆکی کاری کابینەکەی خستەڕوو و جەخت لەوە دەکاتەوە، پشتیوانیی پێویستی پارێزگاکان و حکومەتە خۆجێییەکان دەکات.

 

سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق ئاماژەی بەوە کرد پەرە بە دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان دەدەن و پشتیوانی لە دەستەی حەشدی شەعبی و هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن کە بەشێکن لە سیستەمی سەربازیی وڵات.

 

عەدنان زورفی ئاماژەی بەوەش کردووە، پەلە دەکات لە ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2020 بۆ پەرلەمانی عێراق و پەسندکردنی لەلایەن پەرلەمانی عێراق.

 

سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق ئەوەی خستووەتەڕوو کە کاردەکات بۆئەوەی چەک تەنیا لەدەست دەوڵەت بێت و هەموو دیاردەیەکی چەکداری نەهێڵێت، هەروەها دەسەڵاتی دەوڵەت بسەپێنێت و ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و بێگەرد لە ماوەی ساڵێکدا بکات.

 





ئەم هەواڵە 532جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad