English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی كۆرۆناوە لەچەند ویلایەتێكی ئەمەریكا خەڵك ریزیان گرتووە بۆ كڕینی چەك
2020-03-18 [09:15 AM]

​ZNA – هەولێر


دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەچەند ویلایەتێكی ئەمەریكا فرۆشتنی چه‌ك‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌ و خەڵكی ریزیان بەستووە بۆ كرینی چەك.

واین ڤید به‌ڕێوه‌به‌ری كۆگایه‌كی فرۆشتنی چه‌ك له‌ ویلایەتی نیوجێرسی و یه‌كێكه‌ له‌و ویلایه‌تانه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌چڕی تیایدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ماوه‌ی دوو سێ رۆژه‌ له‌به‌رده‌م كۆگاكه‌یاندا ریز ده‌به‌سترێت بۆ كڕینی چه‌ك.

واین ڤید باسی له‌وەشكرد: ''وابزانم خه‌ڵكی نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن له‌م نێوه‌نده‌دا خزمه‌تگوزاریه‌ دیاره‌كان نه‌مێنن، ده‌ترسن له‌وه‌ی چۆن ماڵ و خێزانه‌كانیان بپارێزن، له‌به‌رئه‌وه‌ روو ده‌كه‌نه‌ چه‌ك كڕین، ئه‌و چه‌كانه‌ی كه‌ پڕفرۆشترین ئه‌وانه‌ن بۆ پارێزگاریكردن له‌ ماڵ به‌كارده‌هێنرێن''.

واین ڤید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی عه‌مباركردنی چه‌ك نه‌كرێت فرۆشیان سنوورداركردووه‌.

له‌ ویلایه‌تی ڤێرجینیای رۆژئاوا كه‌ حاڵه‌تی توشبوون به‌ په‌تاكه‌ نزیكبووه‌ته‌وه‌ له‌  كەس٧٠، فرۆشی چه‌ك به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیادی كردووه‌، له‌و ناوچانه‌ی په‌تاكه‌ زۆره‌ خه‌ڵكی له‌به‌رده‌م كۆگاكانی فرۆشتنی چه‌ك ریزیان به‌ستووه‌.

 





ئەم هەواڵە 601جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad