English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەزگای خێرخوازیی بارزانی ژمارەی دیكەی پەیوەندی بۆ گەیاندنی هاوكاری راگەیاند
2020-03-18 [11:56 AM]

ZNA - هەولێر


 

سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایدەگەیێنێت، بۆ گەیاندنی هاوكارییەكانیان بۆ ئەو خێزانانەی لەم كاتەدا کە قەدەخەی هاتووچۆ هەیە و پێویستییان بە هاوكارییە، دوو ژمارەی دیكەیان بۆ پەیوەندی كردن راگەیاندووە و ئەوانەی پێویستیانە دەتوانن پەیوەندی بکەن.

 

موسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند، پێشتر ژمارە تەلەفۆنی 07502061515 بۆ پەیوەندی كردن هەبووە ‌و ئێستا ژمارەكانی 07511720410 ‌و 07515040868  بۆ پەیوندی كردن ‌و گەیاندنی هاوكاری بەردەستن.

 

مووسا ئەحمەد دەڵێت، لەکاتی پەیوەندیکردن بەو ژمارانە باڵانس لە ئەو کەسە ناڕوات کە پەیوەندی دەکات، بەڵام لەبەر زۆری پەیوەندییەكان فشارێكی زۆریان لەسەرە ‌و دەبێت خەڵكی لەكاتی پەیوەندیكردن ئارامگربن.

 

لەدوای راگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ لە هەولێر ‌و سلێمانی بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڕیاریدا هاوكاریی و خۆراك بگەیێنێتە ئەو ماڵانەی پێویستییان بە هاوكارییە.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 616جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad