English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... دوو شوێنی فرۆشتنی خواردنه‌وه‌ داده‌خرێت‎
2020-03-18 [04:38 AM]

ZNA - هەولێر


 

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌یان و پێشكه‌شكردنی خواردنه‌وه‌ مه‌ستيیه‌كان به‌ كڕیاره‌كانیان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆگایه‌ك و شوێنێكی خواردنه‌وه‌ مه‌ستیيه‌كان داده‌خات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (2020.3.18) به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و سه‌رپێچیكردن له‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆگایه‌كی (بێ ناو) عه‌مباركردنی خواردنه‌وه‌ مه‌ستیه‌كانی داده‌خات كه‌به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی خواردنه‌وه‌ی به‌ كڕیاره‌كان فرۆشتوه‌.

هاوكات، له‌سه‌ر زانیاری بنكه‌ی ئاسایشی سه‌رچنار و به‌هۆی كردنه‌وه‌ و پێشكه‌ش كردنی خواردنه‌وه‌ مه‌ستییه‌كان له‌شوێنه‌كه‌یدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ی قه‌ڵادزێ له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی داده‌خرێت.

به‌فه‌رمانی ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی هه‌ردو شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.





ئەم هەواڵە 745جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad