English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەنتەری ئۆنڵاین سەبارەت به ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیەنرا
2020-03-19 [01:26 AM]

ZNA - هەولێر


 

جووتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، کاری سەرەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەندروستی و پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی هاولاتییانه و ئامانجی سەرەکیی حکومەتی کەمترین بەرکەوتن لەنێوان هاووڵاتیانه بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی ئەو ڤایرۆسه بکرێت.

جووتیار عادل گوتیشی، ئەمڕۆ به هاوکاریی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی گواستنەوه و گەیاندن سەنتەری پەیوەندی بۆ هاووڵاتیان کراوەتەوه و ئەم سەنتەرەش بۆ ئامۆژگاری و رێوشوێنی پێویست و رێنمایی تەندروستییه.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای له هاووڵاتیان کرد له ماڵەوه بمێننەوه و نەوروزەکه دوابخەن.

هەر له کۆنفڕانسه میدیاییەکەدا سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سەنتەری زانیاری و هێڵی گەرمەکه 24 کاتژمێرییه و گرینگرین ئامانجی سەنتەرەکه، کەمکردنەوەی رۆتین بۆ هاووڵاتیانه و به ئۆنلاین دەتوانێت دامودەزگا تەندروستییەکان وەربگرێت.

سامان بەرزنجی گوتی: هەروەها له حاڵەتی گواماناوی یان بزربوون هاووڵاتی دەتوانێت بەبێ سەردانکردن زانیارییەکانی له رێگەی هێڵی گەرمی 122 بگەیەنێت.

وەزریری تەندروستی باسی لەوەش کرد، سوودێکی دیکەی سیستەمەکه هۆشیاریی تەندروستی و لەهەمووی گرنیگتر وەرگرتنی رێنماییەکانی حکومەت سەبارەت به ڤایرۆسی کۆرۆنایه.

سامان بەرزنجی ئاشکرای کرد: ئەم سیستەمه له ماوەیەکی نزیکدا دەخرێته سەر پۆرتاڵی مۆبایل.

له درێژی کۆنفڕانسه میدیاییەکەدا سامان بەرزنی ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای له هەرێمی کوردستان خستەڕوو و گوتی: ژمارەی تووشبوون گەیشتۆته 40 کەس زۆرتریان لەنێوان 30 بۆ 39 ساڵانن و 19  پیاو و 21 ژنن.

وەزیری تەندروستی روونی کردەوه: 30 حاڵەتی تووشبوون له سلێمانی 9 له هەولێر 1 له دهۆکه و زۆرترین تووشبوونیش لەناو کرێکاری ماڵانن و دوای ئەوانیش قوتابین.

سامان بەرزنجی گوتی: ژمارەی چاکبوونەوه 13 حاڵەته و چەند حاڵەتێکیش له قۆناغەکانی کۆتایی چاکبوونەوه دان.





ئەم هەواڵە 853جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad