English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێم: بۆ ماوەی ٢٤ کاژمێر ئاوی ھەولێر رادەگیرێت
2020-03-19 [03:38 AM]

ZNA-هەولێر



بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کاژمێر ١٢ی شەوی رابردوو بریارماندا کە ئاوی بەشێک لە شاری ھەولێر بگرینەوە، چونکە ئاوی ئیفراز قوڕاوی بووە بۆ ئەوەی خاوێن ببێتەوە و دواتر جارێکی دیکە دەست پێدەکاتەوە، کە تەنھا بۆ ٢٤کاژمێرە و بەردانەوەی ئاو ئاسایی دەبێتەوە.

مەسعوود کارەش، بەرێوەبەری ئاو و ئاوەرۆی ھەرێمی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند: شەوی ڕابردوو بڕیارمان دا لە کاژمێر ١٢ی شەوەوە ھاتنی ئاوی نیوەی ھەولێر رابگیرێت، چونکە بە ھۆی ھەڵسانی زێوە ئاوی ئیفراز قوڕاوی بووە و نابێت ئەو ئاوە بۆ خەڵک بەردەینەوە، بۆیە لە ماوەی ٢٤کاژمێر دا تەسفیە دەکرێت و دواتریش بەری دەدەینەوە.


بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان گووتی: گرتنەوەی ئاو تا ئەمڕۆ کاژمێر ١٢ی شەو بەردەوام دەبێت و دواتر بەردانەوەی ئاو ئاسایی دەبێتەوە، بۆیە گرتنەوەی ئاو کاتییە و زۆر درێژە ناکێشێت و لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانە، بۆ ئەوەی ئاوی خاوێنیان بۆ بچێت.


ھەروەھا بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی روونکردەوە، کە لە کاتژمێر ١٢ شەوی رابردوو راگیراوە، بەلام لە ھەندێک شوێن ھەتا ئەمرۆ بەیانی کاتژمێر ٨یش ئاویان ھەبووە، ماوەکە ٢٤ کاژێرە بەلام لەوانەیە زوتریش لەوماوەیە ئاو بەربدرێتەوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 748جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad