English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێوڕەسمی خەڵاتەکانی بیلبۆرد میوزیک دواخرا
2020-03-19 [04:43 AM]

هەولێر – ZNA


رێکخەرانی رێوڕەسمی خەڵاتەکانی بیلبۆرد میوزیک، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو چالاکییەیان دواخست.

 

بڕیاربوو خەڵاتەکان لە 29 نیسانی داهاتوو دابەشبکرێن، لە دوای دواخستنی، رێکخەرانی ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە، لە داهاتوودا وادەی بەڕێوەچوونی ئاشکرا دەکەن.

 

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆکار راگرتنی زۆربەی چالاکییە هونەرییەکان و بۆ کاتێکی نادیار دواخراون، نمایش و وێنەگرتنی زۆربەی فیلمە سینەماییەکان بۆ کاتێکی نادیار دواخراون.

 

هەر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەشێک لە سینەماکارانی جیهان تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونە، لەوانە تۆم هانکس و ئیدریس ئیلبا.

 

گرووپی میوزیکی Violent Femmes، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گەشتە هونەرییەکەی لە ئۆسترالیا و نیوزلەندا دواخست.

 

بڕیاربوو گەشتە هونەرییەکە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە لە تاسمانیا دەستپیبکات، بەلام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە دووبارە کاتی بەرێوەچوونی کۆنسێرتەکان رێکخرایەوە و بۆ مانگی تشرینی دووەم دواخرا.

 

هەروەها بڕیاردراوە ئەوانەی بلیتی کۆنسێرتەکانیان کڕیوە، دەتوانن پارەکەیان وەربگرنەوە، چونکە بەو بلیتە ناتوانن لە کۆنسێرتەکانی ئەو گرووپە ئامادەبن کە وادەی نوێیان بۆ دانروە.

 

لەلایەکی دیکەوە گرووپی میوزیکی رۆلینگ ستۆن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گەشتە هونەرییەکەی لە ئەمریکای باکوور دواخست.

 

بڕیاربوو گەشتە هونەرییەکە بە کۆنسێرتێک لە 8 ئایاری ئەمساڵ لە ساندیێگۆ دەستپیبکات و لە 9 تەمموز لە ئەتلانتا کۆتایی بێت.

 

ئەو گرووپە لە بەیاننامەیەکدا خەمباری خۆیان نیشانداوە بۆ دواخستنی گەشتە هونەرییەکە و دوای لێبردنیان لە جەماوەرەکەیان کردووە و لە هەمانکاتتدا ئاماژە بەوکراوە، سەلامەتی هەمووان دەبێت لەبەرچاو بگیرێت.

 

 





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad