English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا... ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بۆ نزیکەی ٧٠٠ کەس بەرزبووەوە
2020-03-21 [11:44 AM]

ZNA - هەولێر


 

وەزیری تەندروستیی تورکیا، تۆمارکردنی ژمارەیێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای راگەیاند و ئاشکرای کرد لە ماوەی24 کاتژمێری رابردوودا 311حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمارکراوە.

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند، لە دوێنێوە سێ هەزار و 565 هاوڵاتی لەسەرانسەری تورکیادا پشکنینیان بۆ ئەنجام دراوە و ئەنجامی 311 کەسیان پۆزەتیڤ بووە و هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون.

کۆجا ئاماژەشی بەوەدا، "لە 24 کاتژمێری رابردوودا 5 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە، بەوەش ژمارەی گیان لەدەست دان بەوهۆیەوە بۆ 9 حاڵەت زیادی کردووە".

بەوپێیەش ژمارەی تووشبووان لە 359 کەسەوە بۆ 670 حاڵەت زیادی کرد، پێشبینیش دەکرێت تەشەنەکردنی کۆرۆنا لە تورکیا لە ئیتاڵیا خێراتر بێت.

 

ئاژانسەکان





ئەم هەواڵە 2833جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad