English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... دوو سه‌رتاشخانه‌ داده‌خرێن
2020-03-21 [02:25 AM]

ZNA - هەولێر


لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، تێیدا دەڵێت، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون رێنماییه‌كانی كاركردن و خۆپارێزی و سه‌رپێچیكردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوو سه‌رتاشخانه‌ داده‌خات.

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون رێنماییه‌كانی كاركردن و خۆپارێزی و سه‌رپێچیكردن له‌ بڕیاره‌كانی ژوری خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوو سه‌رتاشخانه‌ له‌شاری سلێمانی داده‌خرێن.

وتیشی: سه‌رتاشخانه‌ی ئه‌ڤینۆ، له‌ گه‌ڕه‌كی قوله‌ره‌یسی دوكانی كردوه‌ته‌وه‌ و له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ كاری كردوه‌ و سه‌ری خه‌ڵكی چاككردوه.

وتیشی: به‌هه‌مان شێوه‌ سه‌رتاشخانه‌یه‌كی دیكه‌ كاری كردوه‌ و ماڵێكی له‌ گه‌ڕه‌كی باخانی شاری سلێمانی بۆ سه‌رچاككردنی خه‌ڵك به‌كارهێناوه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ردوو شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه‌.

به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ژوری خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا (38) لیژنه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌پێی خشته‌یه‌كی دیاریكراو له‌ (24) سه‌عاتدا له‌ئه‌ركدان و‌ سه‌ردانی دوكان و بازاڕی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كه‌ن، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچیدا شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌نه‌وه‌.

 

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌ت





ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad