English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مپاپێ لە ریال مەدرید دوور دەکەوێتەوە 
2020-03-21 [02:50 AM]

ZNA- ھەولێر



کیلیان مپاپێ ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بڕیاریداوە بۆ ساڵێکی دیکەش لە یانەی پاریسی بمێنێتەوە. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، مپاپێ ھەوڵیدەدا ئەم وەرزە بە شێوەیەکی بەھێز کۆتایی پێ بھێنێت و لەکۆتایی ئەم وەرزە یانەی پاریسی جێ بھێلێت ، بەڵام بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا پلانەکانی تێکدا . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، باوکی مپاپێ ئامۆژگاری کوڕەکەی کردووە ساڵێکی دیکەش لە یانەکەی بمێنێتەوە بۆ ئەوەی ئەزموونی زیاتر بە دەست بھێنێت و دواتر یانەکەی جێ بھێلێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوە کراوە ، مپاپێ بڕیاریداوە ساڵێکی دیکەش لە یانەکەی بمێنێتەوە و ئینجا روو بکاتە یانەیەکی دیکە و بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان بەم بڕیارەی مپاپێ دڵخۆشن و ھەوڵدەدەن گرێبەستێکی باشتری پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی زیاتر لە یانەکەی بمێنێتەوە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7561جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad