English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... بەهۆی سەرپێچی قەدەغەی هاتووچۆ بەسەدان كەس دەستگیر دەكرێن
2020-03-22 [07:27 AM]

​ZNA – هەولێر


فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئاشكرای دەكات، بەھۆی سەرپێچی قەدەغەی ھاتووچۆ 306 كەسیان دەستگیر كردووە، ھەروەھا زیاتر لە 125 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل، دەستی بەسەردا گیراوە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیەندراوێکیدا رایگەیاند، بەهۆی سەرپێچی شۆفێران لە قەدەغەی هاتووچۆ، 306 كەس دەستگیرکران و دەستیش بەسەر 127 ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلدا گیراوە و چوار هەزار و 132 پێبژاردنیش بۆ سەرپێچیکاران کراوە.

بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چەند رۆژێكە قەدەغەی ھاتووچۆ لە شار و شارۆچكەكانی عێراق راگەیەندراوە. دوێنێش داوا لە حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق کرا، هەفتەیەکی دیکەش، قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق درێژبکاتەوە.

 





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad