English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سكاڵا لەسەر سەرۆك كۆماری عێراق تۆمار كرا
2020-03-22 [07:58 AM]

ZNA-هەولێر


پەرلەمانتاری کوتلەی سادیقونی عەسائیب ئەهلولحەق رایگەیاند، لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا لەسەر بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق تۆمارکرا.

حەسەن سالم، پەرلەمانتاری کوتلەی سادیقونی عەسائیب ئەهلولحەق رایگەیاند، لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایان لەسەر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار تۆمارکردووە، بەهۆی ئەوەی بە راسپاردنی عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی حکومەت، پێشێلی دەستووری کردووە.

دوێنێش، کەریم علێوی، پەرلەمانتاری کوتلەی بەدری سه‌ر به‌ هادی عامری، داوای لە پەرلەمانتاران کرد، واژۆ بۆ سەندنەوەی متمانە لە سەرۆک کۆمار کۆبکەنەوە.

رۆژی 17/3/2020، بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ راسپارد.





ئەم هەواڵە 1402جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad