English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شارلۆت لۆرانس تووشی کۆرۆنا بووە
2020-03-22 [11:26 AM]

هەولێر – ZNA


خانمە گۆرانیبیژی ئەمریکی، شارلۆت لۆرانس تووشی کۆرۆنا بووە و باری تەندروستیی جێگیرە.

 

ئەو گۆرانیبێژە تەمەن 19 ساڵە رایگەیاند، دوو رۆژە تووشی ئەو ڤایرۆسە بووە و بە بچووکترین کەسایەتی بەناوبانگ دێت لە رووی تەمەنەوە کە تووشی ئەو ڤایرۆسە دەبێت.

 

ئەو گۆرانیبێژە هەوادارانی خۆی دڵنیا دەکاتەوە کە باری تەندروستیی جێگیرە و داوایان لێدەکات لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.

 

ئەکتەری فەرەنسی و جیهانی، ئیدریس ئیلبا، لە 16 ئەم مانگە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

 

ئەو ئەکتەرە لە تویتێکدا لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تویتەر هەواڵی تووشبوونی بەو ڤایرۆسە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە دوای ئەوەی هەستی کرد دووچاری ئەو ڤایرۆسە بووە و خۆی کەرەنتینەکردووە ەو دواتر پشکینی پێویستی ئەنجامداوە.

 

لەلایەکی دیکەوە ئەکتەری نەرویژی و جیهانی، کریستۆڤەر هیڤجۆ، تووشی هەمان ڤایرۆس بووە.

 

ئەو ئەکتەرە لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە ئینستگرام هەواڵی تووشبوونی بەو ڤایرۆسە بڵاوکردووەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە ئەکتەری سینەمایی تۆم هانکس و هاوژینەکەی کە تووشی ئەو ڤایرۆسە ببوون، ئەو شوێنەیان جێهێشت کە تێیدا کەرەنتینەکرابوون و بۆ ماوەی پێنج رۆژ تێیدا مانەوە و لە ماڵەکەیاندا درێژە بە کەرەنتینەکردنیان دەدرێت.

 

پێشتر هانکس و هاوژینەکەی ریتا ویلسن، لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەواڵی تووشبوونیان بەو ڤایرۆسە لە ئۆسترالیا بڵاوکردەوە.

 

 

 





ئەم هەواڵە 6808جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad