English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان بەکۆرۆنا گه‌یشته‌ 193 كه‌س
2020-03-23 [06:27 AM]

ZNA-هەولێر


 ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی  کوردستان بە هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لە دەست داوە گەیشتە 193 کەس.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ ، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 15 هاوڵاتی دیکە لە شارەکانی سایین قەڵا دوو حاڵه‌ت، ئورمیە دوو حاڵه‌ت، مەهاباد یه‌ك حاڵەت، پیرانشار یه‌ك حاڵەت، رەبەت یه‌ك حاڵەت، بۆکان یه‌ك حاڵەت، هەرسین یه‌ك حاڵەت، کرماشان یه‌ك حاڵەت، کەنگاوەر یه‌ك حاڵەت، مەریوان یه‌ك حاڵەت، سنە یه‌ك حاڵەت، مێهران یه‌ك حاڵەت و ئیلام یه‌ك حاڵەت، بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە پێنج کەسیان لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان، ئورمیە، کەنگاوەر و مێهران ژن بوون.
 راشیده‌گه‌یه‌نن ،  زیاتر لە نیوەی ئەو کەسانەی کە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا گیانیان لە دەست داوە خەڵکی پارێزگای ئورمیە بوون، هەروەها، لە شارەکانی هەرسین و مەهاباد یەکەم حاڵەت تۆمار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تا ئێستا 193 هاوڵاتی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە، کە 56 کەسیان ژن و 137 کەسیان پیاو بوون.





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad